ئەڵێی قاوت کراوەتە دەمی.
قاوت: بە تووی کوتراوی وشک ئەوترێ، کە وەک خواردنێکی زستانە، گوندنشینانی کورد دەیخۆن، قاوتەتوو زۆر وشکە، لە کاتی خواردندا توانا قسەکردن نامێنێ، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە جێگەیەکدا بەبێدەنگی دانیشتبێت، هەر چەند بیدوێنن بەڵام هیچ قسەیەک نەکات. [1]