ئەڵێی مانگی گیراوە.
مانگ لە تاریکی ئاسماندا وەک جوانییەک تەماشا دەکرێت، کاتێک سێبەری زەوی دەچیتەسەر لەبەرچاوان وندەبێت، لە پەندەکەدا جوانی مانگ بە ئافرەتی شۆخ بەراورد کرددووە، ونبوونی مانگیش بە خەم و پەژارەی چوواندووە، پەندەکە مەبەستی لە ئافرەتێکە کە هەرچەندە خەمەکانی کاڵیش بووبێتەوە بەڵام پێوەی دیارە. [1]