ئەڵێی سەی بەوەڕ ڕۆژە.
سە: مەبەست لە سەگە، ئەو سەگانەی بە ڕۆژ دەوەڕن، لای مەڕدار و دەوارنشینان زۆر بەهادار نین، چونکە لە شەودا دۆزینەوەی دوژمن بە وەڕین بەهای هەیە، بە یەکێک ئەوترێ کە جێ بەخۆی نەگرێ و کەوتبێتە هاتوچۆ، هەر جرت و فرتی بێت، بێ ئەوەی شتێکی وا گرنگ هەبێ کە خۆی بۆ تێکبدات. [1]