پەڕۆکی کەسک: ژنان دەچوونه سەر گۆڕی پیاوه ئاينييەکان پارچەیەک له پەڕۆکە کەسکەکانی سەر ئاڵای گۆڕەکانیان لێ دەکردەوە و بەکێل و سەر گۆڕی پیاوه ئاینییەکانیان دادەهێنا و دوعا و مراز و مەقسوودييان خۆیان دەخوێند و دەیانهێناوە و جار هەبوو لە ماڵەوه هەڵییان دەگرت و جاریش هەبوو پارچە پارچەیان دەکرد کێ یان مەبەست بوایێ دەیاندايێی بەیەخەی خۆی بکات، منداڵی بچووکی جاران پەڕۆکی کەسکی له شانی یان بەرسنگی دەدرا.[1]