ناو: یەحیا
ناوی باوک: محەمەد سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوم یەحیا محەمەد سەعید دانیشتووی زەڕایەن #شارەزوور# سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەدایکبووی ساڵی 1985 زاینی، لە بنەماڵەیەکی ئاینپەروەر، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم لە زەڕایەن تەواو کردووە، لەساڵی 2003 زاینی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی دەرمانسازی وەردەگیرێم و ساڵی 2005 زاینی تەواوی دەکەم و دادەمەزرێم لە یەکێک لە مەڵبەندە تەندرووستیەکانی ناوچەکە، دواتر بەردەوام دەبم لە خوێندنەوەو هەرچەند ئەوکات دەگەڕام سەرچاوەیەکی کوردیم بەردەست نەدەکەوت لەسەر بابەتی دەرمان و بە ناچاری ئینتەرنێتم بەکارهێنا و هەوڵم دا بە عەرەبی و ئینگلیزی ئەو بابەتانە بخوێنمەوە، بەهۆی سەختی باری داراییەوە نەمتوانی لە کۆلێژی دەرمانسازی بخوێنمەوە بەڵام لە خوێندنەوەی بابەتە پزیشکیەکان کۆڵم نەدا، پاشان بیرمکردەوە ئەو شتانەی کە وەرمگرتووە بۆ نەینووسمەوە تا لە بیرم نەچێتەوە، دواتر بیری دانانی کتێبێکی زانستی دەرمانزانی هات بە مێشکمدا و بیرم لەوە کردەوە کە دەبێت زمانی کوردی دەوڵەمەند بکرێ لە بورە پزیشکیەکاندا و لە ساڵی 2013 ی زاینیەوە دەستم کرد بەنووسینەوەی کتێبەکە و نزیکەی هەشت ساڵی خایاند، دواتر هەندێکی پێداچوونەوەم بۆکرد و هەندێکی لەلایەن چەند دکتۆرێکی بەڕێزەوە ڕاستکردنەوەی بۆ کرا لەوانە دکتۆرە تابان ئەحمەد بە سوپاسەوە هەوڵی زۆری دا، پاشان لەساڵی 2021 بە چاپم گەیاند و بەهۆی تێچوونی زۆری بەچاپگەیاندنەوە نرخەکەی هەندێک بەلای خەڵکەوە گرانبوو بۆیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا دەمەوێت بەئاسانی و بە بێ هیچ تێچوویەک بگات بەدەستی هاوڵاتیان، ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکەمان لە بەشی فریاکاوتنم و ئێواران نۆرینگەی پزیشکی بەڕێوە دەبە. [1]