ئاگری دیزە خۆش ئەکا.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ) دیزە ئاگری لەبندا دەکرێتەوە و چیشتی تێدا لێدەنرێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە قسەی خراپ لەنێوان دوو خێزان یان دوو بنەماڵەدا بکات، بەهۆیەوە ئاگری شەڕی نێوانیان خۆش بکات، کێشەکانیان گەرم بکاتەوە.[1]