ئاگری نا بە پوارەوە.
پوار: گیایەک گەڵا باریکە، بستێک لە زەوی بەرزدەبێتەوە، گوڵەکەی وەک گوڵەجۆ وایە (فەرهەنگی ڕێژگە) کە وشک دەبێت زوو ئاگر دەگرێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە شەڕ و ئاژاوەیەک بەئاسانی بنێتەوە، شەڕەکە زوو بتەنێتەوە و کۆمەڵێک کەس پێوەببن و بکەونە ناوی.[1]