ئەمانەت دەست گڵ دراوە.
ئەمانەت: سپاردە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کاڵایەکی گرانبەهای لای کەسێک دانابێت و پێی سپاردبێ، لە کاتی وەرگرتنەوەیدا، سپاردەکە کەمووکوورت بێت، یان قسە و بابەتێکی گرنگی تایبەتیی خۆی بۆ کەسێک باسکردبێت، قسەکە نەپارێزرابێت و بڵاوبووبێتەوە، کورد دەڵێت: کە قسە سپاردەی گڵ کرا، نابێت کەس بیبیستێ. [1]