ئەگەر سەری دراوسێکەتیان تاشی، تۆش سەری خۆت بخوسێنە.
ڕووداو و بەسەرهات، کاریگەریی گەورە لەسەر مرۆڤی هۆشیار دادەنێت، بۆیە دەبێت هەموو کەسێک وەک وانەیەک، کەڵک لە کارەساتی دەرودراوسێ و کەسووکار یان دۆست و برادەر وەربگریت، دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگری، کە ئەمڕۆ بەسەر ئەوان هاتووە، سبەت بەسەر تۆ دێت. [1]