ئەگەر سەگی (شەمبوویی) بی، دەل بەر دەروکی خوو ڕەوی.
شەمبوویی: ناوی هۆزێکی کوردە، دەروک: دەروازە یان دەرگا (فەرهەنگی کانی) ڕەوی: حەپەکردنی سەگ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سەگی هۆزی شەمبوویی، جۆرە سەگێکی زۆر دڕ و خیرایە. واتە: سەگی نمەکگیر، دەبێت لەبەر دەمی ماڵی خاوەنیا پاس بکات و بحەپێنێ.[1]