ناونیشان: دووشەمەی ڕەش ڕۆژێکی مێژوویی لە جیهانی نەوتدا
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 20ی نیسان ڕووداوێکی دەگمەن لە مێژووی جیهانی نەوتدا ڕوویداوە هەتا ئەمڕۆ شتی وەهای بە خۆوە نەبینیوە ئەویش دابەزینی نرخی نەوتی تکساسی ئەمریکی بوو بۆ 37دۆلار خوار سفر واتە کڕیار نەوتەکەی بە خۆڕایی دەفرۆشێت و 37 دۆلاریش دەدات بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، ئەم دیاردەیە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە و هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا چیبووە؟
یەکێک له و فاکتەرانەی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە ڕەفتاری جامبازەکانە (المچاربین). جامبازەکان کەسانێکی پارەدارن هەڵدەسن بە کڕینی نەوت لە دەولەتە بەرهمهێنەکان بە نرخێک کە هەردوولا لەسەری ڕێک دەکەون بۆ ماوەیەکی دیاریکراو مانگێک یان دوو مانگ یان سێ مانگ، له و ماوەیەدا نرخی بازاڕی نەوت هەر گۆڕانیکی بەسەردابێت کاریگەری بۆ سەر ئه و ڕیکەوتنە نابێت، ئەم جۆرە ڕێکەوتنەی نێوان کڕیار و فرۆشیار پێی دەڵێن گرێبەستی ئایندە (العقود الاجلە). ئەم جۆرە گرێبەستە لە20ی هەموو مانگێک کۆتایی دێت، لە ڕۆژی دوایی پێویستە لەسەر کڕیار نەوتەکەی بگوازێتەوە، بەڵام ئەم جارە کە کات گەیشتە 20ی مانگ نرخی نەوت خۆی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دابەزی بوو داخوازی لەسەری کەم ببۆوە عەمبارەکانی ئەمریکاش هەمووی پڕببوون لە ئەنجامدا ئەگەر کڕیار نەوتەکەی نەگوازێتەوە کرێی هەڵگرتنی (خزن) دەکەوێتە سەرکە گەیشتبووە نزیک 700% بۆیە کڕیارەکان بەهەر حاڵ دەیانویست گرێبەستەکەیان لە کۆڵ بێتەوه و پارەشیان لەسەریەوە ئەدا بەرامبەر هەر بەرمیلێک 37دۆلار نەوتەکەش بە خۆڕایی. لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا بەشێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان مایە پووچ بوون و ملیۆنان کەس بێکار بوون. بێگومان ئه و شارانەی کۆمپانبا نەوتیەکانی تێدابە بۆ سەرۆک ترامپ گرنگن و چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دیاری دەکات کە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەم ساڵدا بەڕێوە دەچێت. ترامپ بۆ چارەسەری کورتخایەنی قەیرانەکە چەند ڕێوشیوێنێکی گرتە بەر:-
1- کڕینی 75 ملیۆن بەرمیل نەوتی کۆمپانیاکان
2- فەرمانی بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکان
3- نەکڕینی ئه و نەوتەی ڕۆژانە لە سعودیە وە بۆیان دەهات
گومانی تێدا نییە ئەوەی بەسەر نەوتی تکساسی ئەمریکی داهات دەگمەنە لە مێژوودا و وەک و ڕۆژێکی ڕەش سەیر دەکرێت. [1]