ئەگەر لێدانە مەقسوودت بفەرموو
وەگەر قەتڵە مەرامت ها دەسا زوو
لە ڕێی خووا مەیکە تەحسیلداری ئێمە
ڕەقیبی کافر و بێدین و بەدخوو
شەو و ڕۆژێ دەبرژێم و دەقرچێم
بە سووتن ئیکتیفا ناکەم وەکوو موو
گەلاوێژە گەلاوێژی دو چاوت
درەوشاوە، سەر و ڕیشم سپی بوو
کە خۆیان خستە بەحری ئەشکی خوێنین
دڵ و جان بۆ تەوافی خاڵی هیندوو
بە قەولی تاجری دەریایی ئەخبار
دڵی دێوانە تێ چوو، ڕۆحی دەرچوو
ئەگەر دیققەت بکەن حاجی دەزانن
لەبەر چی شێخەکان وا بوونە کەندوو! [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#