چاڵ: قۆرتی گەورەی بازنەیی بوو قوول دەکرا تيرەکەی تا (2) مەتر دەبوو قووڵی (2-3) مەتر دەبوو (10-50) عەلبەی تێ دەکرا، زیاتر لەپێش ماڵ و لە گۆڕەپانی نزیک ماڵ دەبوو، ژێری بەکا ڕووپۆش دەکرا و لێواریشی هەر به کا پۆشەر دەکرا و گەنمی تێ دەکرا سەریيان بەکا و قەسەڵ دادەپۆشی و دوایی چینەک قوڕییان لەسەر دادەنا. [1]