مەتەڵ حەوت پیتی جوانە
گۆڤاری مناڵانە
پڕ چیرۆک و زانیاری
شیعر و پەند و هۆشیاری
مەتەڵ بۆ زاخاوی بیر
بۆ ئێوەی ژیکەڵە و ژیر
جۆری جیاوازی وێنە
ئەی دەزانی، هەڵبێنە
مێژووی گەلان و خۆمان
بابیزانین هەموومان
هەڵی بێنە مەوەستە
مەتەڵ وا لەبەر دەستە
وەڵام (گوڵەکان، ناوی گۆڤارێکی منداڵانە) . [1]