ئەم مەتەڵە چوار پیتی ڕێکە
خواردنە بۆ مانی تێکە
هەموو ڕۆژێ لە هەموو ماڵ
دەبێ بیخۆن گەورە و مناڵ
ڕۆژی ژەمێ یاخود دوو ژەم
دروست دەکرێ یا زۆر یا کەم
پیتی سێ و دوو بخەلاوە
تەڕە، ئاویش لێی نەداوە
پیتی سێ و دوو لەگەڵ چوارە
پیاوی بێ مێشک و بەدکارە
مەتەڵ ئێستا کە کوڵاوە
ناو مەنجەڵە... لێنراوە
وەڵام (چێشت). [1]