مەتەڵ ئەمجارە گەلێ ئاسانە
شاخێکی بەرزە لە کوردستانە
دە پیتی ڕێکە ئەو ناوی جوانی
بیربکەیتەوە هەر زوو دەیزانی
پیتی یەک و دوو سێی بخەرە پاڵ
بە کەسێک دەڵین تەمەن حەفتا ساڵ
حەوت و نۆ لەگەڵ سێ دیسان حەوتی
مەڕەکەت دەخوا شوانە گەر خەوتی
پێنج و شەش و سێ بەحەوتەوە بێ
گریان و پرسەی بەدواوە دەبێ
پیتی دە و چوار و سێ و پێنجی نیان
جێگەکەت وابێ شەو هەتا بەیان
تەنیا پیتی پێنج لەگەڵ دە بێنە
بە تۆی خوێنەرمە، مەتەڵ هەڵبێنە
وەڵام (پیرەمەگرون) . [1]