مەتەڵ حەوت پیتە نووسینی جوانە
بۆسەر تەختە ڕەش لە قوتابخانە
سپی و زەرد و سوور، سەوز و مۆر و شین
هەموو ڕەنگێکی جوانە بۆ نووسین
پیتی پێنج و شەش حەوتی بخەپاڵ
دەیخوا هەتاکو گەورە بێ مناڵ
پیتی سێ و چوار و پێنج بخەلاوە
پێچەوانەی وشەی خراوە
پیتی یەک و دوو پێنج و شەش هەموو
دارە بۆ ڕستن لۆکە و خوری و موو
بیربکەرەوە مەتەڵ ئاسانە
لە پۆل دەیبینی لە کاتی وانە
وەڵام (تەباشیر) . [1]