ئەگەر جورعەی ڕەقیبت لا گوڵاوە
نەکەی بیخۆیەوە پیس و گڵاوە
لە نەغمەی موتریب و مەی دانی ساقی
برینم کەوتە سۆ، داخم کولاوە
لە ڕێگەی تۆ ئەوی بێ پا و سەر بێ
پلۆقەی کەوشە، فەرقی بێ کڵاوە
مەڵێ نایخوێنتەوە نامەی فڵانی
لە برژان و لە سووتانا کوڵاوە
بە یادی کونجی تۆ حاجی وەکوو بووم
لە مەعموورە، دەچێتە ناو کەلاوە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#