ئەی موحەممەد وەی امین الدوله ئیمڕۆ کۆیی تۆ
جەننەتێکە کەوتە دۆزەخ هەرچی لێی دوور کەوتەوە
موددەتێکە دەربەدەر گەردی دیاری غوربەتم
بەندە یادی ئاستان بووسی ئەتۆی کرد هاتەوە
چونکە توحفە لازمە هەر کەس لە غوربەت بێتەوە
بەم دوو فەردە من قەزای سەد گۆنە توحفەم کردەوە
قاوەچی بەزمی ئەتۆ دنیایە، سینی ئاسمان
ئافتابی زەرفە، فنجانی مەهە، قاوەی شەوە
ئەو شەوە بۆ هەر کەسێ دونیا بکاتە ڕۆژی ڕوون
شەو لە خیتتەی عومری ئەو عەنقایە دەربانی خەوە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#