ئەو فەلەک ڕیفعەتە هەر لەحزە نیقابێکی هەیە
کێ دەزانێ وەکوو من خانەخەرابێکی هەیە
ڕاستە دڵ خەستە و بێچارە وەکوو نەرگسی تۆ
نەرگسی مەستی ئەتۆ بەس نییە خوابێکی هەیە
شەمعی من سەرزەنشی قەت مەکە پەروانە ئەگەر
ئێستە خامۆشە، شەو ئەلبەتتە جەوابێکی هەیە
شێعرەکانم کە غەریبی وەتەن و نەوسەفەرن
وەرە بیخوێنەوە ئەم نوقتە سەوابێکی هەیە
قەدری حاجی بگرن مەقسەدی هەر دیدەنییە
وەرنە هەرچی بگری نانەک و ئابێکی هەیە! [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#