بای وەعدە بەفری بردەوە، یەخبەندی کردەوە
گوڵ شەمعی پێ کرا، شەرەری جەمرە مردەوە
ئەسپی ڕەش و سپی بە گرەو غار دەدەن بە تاو
وەک ڕۆژ و شەو، دیارە لە شەو ڕۆژ دەباتەوە
بولبول دەخوێنێ، با لە دەفی بەرگی گوڵ دەدا
خونچە لە باتی گوێ بگرێ، دەم دەکاتەوە
نێرگس لە مێرغوزار دەزانی بە چی دەچێ
بنواڕە ئاسمان لە شەوا عەینەهوو ئەوە
تامی نەماوە قیسسە و فورسەت غەنیمەتە،
مەعلوومی خاس و عامە هەچی چوو نەهاتەوە
میسلی شەراری کاغەزە سووتاوە عومرمان
ڕۆمی کە دەفع بوو گرێی دڵ دەفع دەبێتەوە
لەم وەقتە هەر کەسێ وەکوو حاجی لە گوڵشەنا
دەستەگوڵی بە دەستەوەیە دەستی بردەوە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#