زەمانە ڕەسمی جارانی نەماوە
چراغی نازم و مونشی کوژاوە
لە دەوری ئێمە ڕۆمان و جەریدە
ئەگەرچی مەقسەدە، زانینی باوە
ئەمان قەدری بزانن ئەم کتێبە
لە دنیا ئێستەکی هەمتای نەماوە
لە ئەییامی حەیاتی شێخی خانی
لەسەر نوسخەی خەتی ئەو نووسراوە
لە لای ئەربابی خۆی بۆ قەدر و قیمەت
خەزێنەی گەوهەرە و کیسەی دراوە
لە مەجمووعی دووەل سۆران و بۆتان
لە سایەی ئەم کتێبە ناسراوە
لە کوردان غەیری حاجی و شێخی خانی
ئەساسی نەزمی کوردی دانەناوە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#