دڵبەرم مامزییە، بازی بە ڕەفتاری کەوە
ئەی دڵی خەستە وەکوو گوربە بە شوێنی مەکەوە
داغداری ڕوخییە لالەیی حەمرا لە چەمەن
نەرگسە چاولەبەری غەمزەیی غەممازی ئەوە
چی لە من داوە ئەجەل حەققی نییە بێتە سەرم
خۆم ئەسیرم، دڵە نەزرە، ئەوە جانیش گرەوە
حەز دەکەی سوبحی قیامەت لە شەوا دەربکەوێ
پێی بڵێ: دوگمەیی ئاوێنەیی سینەت بکەوە
سەفەری زولفی مەکە حاجی شەوت لێ دەگەڕێ
با وجوود ڕۆژە لە لات وایە کە تاریکەشەوە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#