تەماشای قامەتم پیری چلۆن تیری عەسای دایە
درۆیە داری گەورە وەک نەمامی تازە دانایە
ڕقی لێمە فەلەک، ساقی کەرەم فەرموو ڕەقی بێنە
ڕقی وشکی لە تۆ نایێ ئەمان موتریب! لە تۆ نایە
لە دنیا ئەمتیعەی وەسڵی لەگەڵ من ناکرێ سەودا
هەموو چین و خەتا لەم لا لە زولفی لام هوەیدایە
کەلیمە ئەو دەمە، زولفی عەسایە، خەتتی فیرعەونە
یەدی بەیزایەتی گەردن، جەبینی تووری سینایە
سولەیمانێکە (نالی) ساحیبی دیوان و فەرمانە
نییە کەس بێتە مەیدانی مەگەر حاجی خودئاسایە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#