جەهلی ئیشکالی مەسایل وا خەتی زانینمە
زولفی تۆ قەید و حەواشیی سیلسیلەی ئاهینمە
دەخڵی خەرجی خۆمە بارانی نەباتانی زەوی
هەوری پاییز ڕوویی سووتان خوسرەوی هاوینمە
خامە داخوازی دەکا ئەبکاری مەعنا، پێی دەڵێ:
ڕووسیاهی دووزمان قەتعی سەرت کابینمە
ڕۆژی هیجران مەیلی ئەغیاری هەبوو ها بمکوژە
حامیلی باری خەمت هەر گیانە چاو خائینمە
عەزمی تابووری سەفی موژگانی تۆ بۆم هات بەتاو
هێرشی بۆ قەلعەیی ئیمانە یا ئایینمە
سەیری حاجی کردووە یار هات و ئێستا دەیکوژێ
یا خودا وا بێ ئەمن چەند ساڵە وا ئامینمە [1]
#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#