ئەگەر ماڵی، دوور بخە، ئەگەر ماڵ نیت، نزیک بخە.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە خێزانی درووستکردبێت، پێی دەوترێ: ئەگەر لە ڕووی ئابوورییەوە بارودۆخت باشە و دەتوانێت هەموو پێداویستییەکانی ماڵ دابین بکەیت، ئەوا دەتوانێت ماڵ ببەیت بۆ چ جێگەیەک پێت خۆشە، گەر دووریش بێت ئاساییە بەڵام ئەگەر کەسێک دۆخی ئابووری خراپ بێت، نەتوانێ ماڵ بەتەواوی پێکەوە بنێ، دەبێت نزیک خزم و کەسی ماڵ دابنێ، بۆ ئەوەی هەر پێداویستییەکی هەبێت، هاوکاری بکەن.[1]