ئەڵێی کاروان سەرایە.
کاروان سەرا: خان، خانوویەکی گەورەیە کە کاروانی تێدا بخرێت (فەرهەنگی خاڵ) واتە: کاروانچی کە دەچێتە خانێکەوە، خۆی و وڵاخەکانی پشوو دەدەن، هەروەها بارەکانیشی پارێزراوە، بە جێگەیەکی قەرەباڵغ دەوترێ کە هەر کەسە بۆ خۆی دێت و دەچێ، واتە: کەس بە کەسە، کەس کەس ناناسێ و کەس خۆی لە کەس ناگایەنێ. [1]