ناو: ڕێباز
نازناو: نانەکەلی
ناوی باوک: جەلال
$ژیاننامە$
ڕێباز شەهید جەلال ئەحمەد نانەکەلی یەکێک له و گەنجە کوردانەیە ئێستا لە وڵاتی پۆڵەندا بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندنی باڵا سەرقاڵە و بەشێکی باشی قۆناغەکەی بڕیووە.. له و ماوەیەی خەریکی خوێندن بوو بەهەمان شێوەش ماوەی هەشت ساڵە کاری لەسەر کۆکردنەوەی وشه و زاراوە پۆڵۆنیەکان کردووە و وەری گێراونەتە سەرزمانی کوردی ودواتر لە فەرهەنگێکی ناوازەدا ڕێکی خستوون بە ناوی #فەرهەنگی پۆڵەندی-کوردی# و یەکەم جار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان چاپکراو دیارە لەو ماوەیەدا برەوی زۆری پێداو زۆر دەوڵەمەندی کردووە و لە وڵاتی پۆڵەنداش چاپیکردووە. [1]