شاری مێژوویی #زیۆگما#ی گریک (یۆنان)ی، شارێکی گریک (یۆنان)ی سەردەمی شارستانیەتیی هێللێنسیی گریک (یۆنان)ی و پاشان شانشینی کۆمماگینی کوردی و کۆماری ڕۆم و ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم بووە و ئەو شارە مێژووییە دەکەوێتە ناو شاری دیلۆک (#غازی ئانتەپ#)ی ناوەندی پارێزگای دیلۆک (غازی ئانتەپ) لە باکووری کوردستان، بۆیە ناوی لێ نراوە زیۆگما بۆ پردی بەلەمەکان شوێنێکی شیاو بووە کە لەو شوێنەدا بە ڕووباری فوراتدا دەپەڕییەوە.
شاری مێژوویی زیۆگما لە سەرەتای سەدەی سێیەمی پێش زایین واتا لە ساڵی (300پ.ز) وەکوو شاری سیلوکیا لەلایەن شا سێلوکۆسی یەکەم (نیکاتۆر) (305-281پ.ز) دامەزرێنەر و یەکەم شای دەوڵەتی #سلوکییەکان# دروست کرا و ئەو شایە پێشتر یەکێک بووە لە ژەنەڕاڵەکانی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336-323پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای #مەکدۆنییەکان# بوو و دامەزرێنەری شارستانیەتی هێللێنسیی گریک (یۆنان)ی شانشینی سێلوسیەکان بووە و لەو شوێنەی کە یەکەم پردی بەسەر ڕووباری فوراتدا دروست کرد. لە ساڵی (64پ.ز) هێزەکانی سوپای کۆماری ڕۆم کۆنترۆڵی شارەکەیان کرد و بەوەش شاری مێژووییی زیۆگما گرنگییەکی زۆری هەبوو بۆ کۆماری ڕۆم و دواتر ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم بەو پێیەی لە شوێنێکی گرنگی ستراتیژیدا هەڵکەوتبوو و لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم نزیکەی (70) هەزار کەس لەم شارەدا ئەژیان و بووە ناوەندێکی سەربازی و بازرگانی بۆ ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم و لە ساڵی (253ز) لەلایەن هێزەکانی سوپای ساسانییەوە کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام دواتر ئاوەدان کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی شەڕدا زیانی بەر کەوتبوو. لە کۆتاییەکانی سەردەمی دێریندا، زیۆگما ئەپستۆریای کەنیسەی ڕۆمی سەرەتایی بوو، بەڵام وا پێ دەچێت ئەو شوێنە لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا بەهۆی هەڵکوتانە سەر ئیمپراتۆریای ساسانیی کوردان لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینەوە دانیشتوانەکەی جێیان هێشت و دواتر هەندێ هۆزی عەرەب لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە شێوەیەکی کاتی لەوێ ژیاون و لە سەدەی (17)ی زایینیدا گوندی بەلکیسی تورکی لە نزیک وێرانەکانی ئەو شارە مێژووییە دروست کرا.
سەرەتا شوێنەکە بە شێوەیەکی وردە وردە هەڵکەندرابوو، بەڵام لە ساڵی (2000ز)دا بەهۆی دروستکردنی بەنداوێکەوە مەترسیی ئەوە هەبوو شوێنەکە لافاو بیگرێتەوە و بەهۆی ئەوەی تەنها بەشێکی کەم لە شوێنەکە هەڵکەندرابوو، شوێنەوارناسان ترسیان لەوە هەبوو کە زۆرێک لە مۆزایکەکان بۆ هەمیشە لەدەست بچن و دوای خوێندنەوەی لەبارەیەوە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و تەنها چەند مانگێک ماوە خێرخوازی ئەمریکی، دەیڤید دەبلیو پاکارد بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ دابینکردنی بودجەی هەڵکۆڵینی بەپەلەی شوێنەوارەکە، ئەمەش ڕێگەی بە شوێنەوارناسان دا ئەو مۆزایکانە بپارێزن، ئەگەرنا لەلایەن ئاوی بەنداوەکەوە دادەپۆشران و ئەوە بوو لە ساڵی (2007ز)دا بەفەرمی دەست بە هەڵکۆلینی شوێنەوارەکە و ئەو مۆزایکانەی کە هەڵکەندراون سەرەتا لە مۆزەخانەی غازی ئانتەپ هەڵگیراون، بەڵام ئێستا لە مۆزەخانەی مۆزایک زیۆگما نمایش کراون کە مۆزەخانەی موزایک زیۆگما لە سەرەتای ساڵی (2011) دەست کرا بە دروستکردنی و لە ڕێکەوتی (27/5/ئایاری 2007) دروست کردنەکەی کۆتایی پێ هات و لە ڕێکەوتی (9/9/سێپتامبەری 2007) بەفەرمی مۆزەخانەی مۆزایک زیۆگما بە ڕووی گەشتیاران و سەردانکەراندا کرایەوە و مۆزەخانەکە ڕووبەرەکەی نزیکەی (90) هەزار پێی چوارگۆشەیە، واتا (30) هەزار مەتر دووجایە و گەلەرییەکی (7.500) پێی چوارگۆشە، واتا (2.500) مەتر دووجا لە خۆ دەگرێت و بەوەش بە یەکەم و گەورەترین مۆزەخانە لە جیهان دادەنرێت. مۆزەخانەی مۆزایک زیۆگما لە شاری دیلۆک (غازی ئانتەپ) ناوەندی پارێزگای دیلۆک (غازی ئانتەپ) لە باکووری کوردستان و گەورەترین مۆزەخانەی مۆزایکە لە جیهاندا کە پێش مۆزەخانەی نیشتمانیی باردۆی وڵاتی تونسی کەوتووە لە ڕووی گەورەیی ڕووبەرەکەیەوە کە نزیکەیی (1.700) مەتر دووجا مۆزایک لەخۆ دەگرێت و شاری مێژوویی زیۆگما لە ساڵی (2000ز)ەوە لە لیستی تاقیکاریی شوێنی میراتی ڕێکخراوی جیهانیی یونسکۆدایە و شوێنەوارە شوێنەوارییەکانی ئێستا لە شوێنەکەدا بریتین لە (ئاگۆرا)ی هێلینیسیی گریک (یۆنان)ی، (ئاگۆرا)ی ڕۆمی، دوو پیرۆزگا، یاریگا، شانۆ، دوو گەرماو (حەمام)، بنکەی لیژنەی ڕۆمی، پێکهاتە کارگێڕییەکانی، لەشکری ڕۆمانی، زۆربەی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون، دیوارەکانی شارەکانی هێللێنسیی گریک (یۆنان)ی و ڕۆمی و ئەکرۆپۆلەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژئاوا.(3) مۆزایکێکی گەورەی شووشەیی لە شاری مێژوویی زیۆگما لە ساڵی (2014ز) دۆزرایەوە لەلایەن شوێنەوارناسانەوە.
لە مانگی شوباتی ساڵی (2020ز)دا دا بڵاو کرایەوە کە مۆزەخانەی مۆزایک زیۆگما لە ساڵی (2019ز)دا ژمارەیەکی پێوانەیی کە نزیکەی (340.569) کەسی گەشتیار و سەردانیکەری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە کە ئەوەش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا بووە.
سەرچاوەکان
1- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.
3- عەلی ئەکبەرسەرفراز و بەهمەن فەیروزمەندی: دێرینەناسی و هونەر لە سەردەمه مێژوویەکانی دەوڵەتی ئەشکانی و ساسانی/ بەرگی دووەم-وە: وریاقانیع-هەولێر2009ز.
4- دان ناردۆ: ئیمپراتۆرییەتی ئێران-وە :فەرهاد عەزیز خۆشناو-هەولێر2010ز.
5- ئارتوور کریستێنسێن: ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2011ز.
6- ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران لەسەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
7- موفید ڕائف مەحمودالعابد: مێژووی دەوڵەتی ساسانی سەردەمی کیسرەوییەکان-وە: عەبدوڵڵاگەرمیانی-هەولێر2014ز.
8- بێهنام محەمەدپەنا: نهێنیەکانی شارستانیەتی ڕۆمای کۆن-وە: ڕەحمان ئەمیری-هەولێر2011ز.
9- محمود شاکر: مێژووی شارستانیەتەکان/ بەرگی یەکەم-وە: مووسا محمەمەد عەبدوالڕەحمان و نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2011ز.
10- ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی پێنجەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
11- ڕۆناڵد. ڕ. ڕودلی: شارستانیەتی ڕۆمانی-وە: هلال صابر_سلێمانی2016ز.
12- ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]