یەکەم #فەرهەنگی پۆڵەندی-کوردی# لە وڵاتی پۆڵەندا چاپکرا
نوسینی: #عەدنان حاجی کاکە#
#ڕێباز جەلال ئەحمەد نانەکەلی# یەکێک لەو گەنجە کوردانە یەئێستا لەووڵاتی پۆڵەندا بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندنی باڵا سەرقاڵەوبەشێکی باشی قۆناغەکەی بریوە...لەو ماوەیەی خەریکی خوێندن بوو بە هەمان شێوەش ماوە هەشت ساڵە کاری لەسەر کۆکردنەوەی وشه و زاراوە پۆلۆنیەکان کرد وەری گێراونە تە سەر زمانی کوردی و دواتر لە فەرهەنگێکی ناوازەدا ڕێکی خستوون و یەکەم جار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان چاپکراو، دیارە لەو ماوەیەدا برەوی زۆری پێداو زۆر دەوڵەمەندی کردووە و لە وڵاتی پۆڵەنداش چاپیکردووە کە بری 30 هەزار وشە لە چوارچێوەی 830 لاپەرە بەماوەی 8 ساڵ تەواوکردوو و چاپی کردووە...من لە لای خۆمەوە دەستخۆشی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم هەچەندە من پۆلەندی زمان نیم بەڵام پێموایە خزمەتێکی زۆر بەو کوردانە دەکات کە دەیانەوی فێری پۆلەندی ببن یان ئەو قوتابیانەی بەزمانی پۆلەندی دەخوێنن یان ئەو کوردانەی لەو وڵاتەدەژین جگە لەوەش پۆلەندا هەم وڵاتێکی ئەوروپایە و پێشکەوتووە و هەم میللەتێکی زیندوو و تێکۆشەرن و خاوەن پیشەسازی و شارستانی خۆیانن...
جەگەلەوەش دەکرێ لە داهاتوودا فەرهەنگی وا هەبێ کە پۆلۆنیەکان سوود لە زمانی کوردی وەرگرن وەکو ئینگلیز و ڕووسەکان چۆن لەبیرەوەریەکانیان سوودیان بە کورد گەیاندووە.[1]