ئەڵێی کەری کاروانییە.
کەری کاروانی لەبەر ئەوەی بەردەوام لە هاتوچۆی کارواندایە و بار لەسەر پشتییەتی، هەمیشە ماندوو و هیلاکە، چونکە شەو و ڕۆژی بۆ نییە، کەی بار هەبوو دەبێت ئامادەبێت، پەندەکە بە کەسێکی پەککەوتە ئەوترێ کە بەردەوام هیلاک بێت و توانای جوڵەی زۆر نەبێت. [1]