ئەڵێی گیسکی پرسانەیە.
پرسانە: شتێک یان خواردنێک کە لە پرسەدا دەبرێت بۆ ماڵی مردوو، وەک هاوکاریی (فەرەنگی خاڵ) زۆر کات ئەو ئاژەڵەی بۆ پرسە دەبرێت بۆ ماڵی مردوو، ئاژەڵێکی زۆر قەڵەو نییە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بە ڕووکەش لەڕ و لاواز و بە بیروهۆش گەمژە بێت. [1]