تاڵیشک یان چەقچەق: ڕووەکێکی بەهارییە و گەڵاکەی هاوشێوەی خاسە و کاهووی کێویە، گەڵاکەی باڵندە بە تایبەتیی کەو زۆری دەخوات، لە ڕووی تەندرووستییەوە خواردنی گەڵاکەی بۆ مرۆڤیش باشە و سوودی زۆرە، هەروەها ڕەگی ئەم ڕووەکە دەکرێت بە قاوە وەک قاوە دەخورێتەوە و تاڵه، کاتی خۆی پێش دۆزینەوەی قاوەی ئەسیوپی، قاوەی تاڵیشکی کوردی بەناوبانگ بووە. [1]
ئەم ڕووەکە بە چەند ناوێکی تریش ناودەبرێت ئەوانیش:(کاسنی، بابردەڵە، گیاکەوە، تاڵەکاوە، چاشنی، سوکنە، شکوریا، هەنبیر، قەجوان، سرس، ساوس).[2]