ئەوەنە درۆی کردووە، تووک بەسەریەوە نەماوە!
بە کەسێک دەوترێ کە بۆ بەرژەوەندی خۆی خەریکی قسەی ناجۆر بێت، لە کوردەواردا هەمیشە کەسە کەچەڵەکان، بە کەسانی فێڵاویی و تەڵەکەباز و درۆزن ناسراون، بۆ پاراستن و مانەوەی تایبەتمەندییەکانی ژیانیان، پەنا بۆ درۆ و قۆرت و قولاپ دەبەن. [1]