ئەرزی سپی بە جۆ دەکەم
بە دەم دەیچێنم
بە دەست دەیدرووم
ئەرزی سپی، مەبەست لە کاغەزی سپییە کە بۆ نووسین بەکاردێت، بەدەم دەیچێنم، واتە: ئەو شتەی بیری لێدەکەمەوە و بە دەم دەری دەبڕم و دەیڵێم، بە دەست دەیدوورم واتە: بە قەڵەم بە دەست لە کاغەزی سپی دەنووسنم و وتنەکانی دەخەمەسەر. وەڵام (قەڵەم و کاغەز) . [1]