ئەسپەکەم دوو پێیە
بێ سوار ناچێتە ڕێیە
خواردنی نییە، بێ گوێیە
مەبەست لە پاسکیلە کە دوو تایەی هەیە، چووێنراوە بە ئەسپ، بێ سوار ناچێتە ڕێوە واتە: تا کەسێک سەرپاسکیل نەکەوێت و پایدەر لێنەدا ناڕوات، خواردنی نییە، واتە وەکوو ئاژەڵ هیچ خۆراکێک ناخوات، لەگەڵ ئەوەدا هیچ نابیستێ و گوێچکەی نییە. وەڵام (پاسکیل) . [1]