ئەم لای شاخ و ئەو لای شاخ
پێی دادێ، چوورچە پەیداخ
مەبەست لە کیسەڵە کە سەر و بن و ئەم لاو ئەو لای، بە قەپاغێکی ڕەق ڕووپۆش کراوە، بۆ پارێزگاری کردن لێی، چوورچە پەیداخ: مەبەست لە ئەو گیانەوەرە نەرمەی ناو قەپاغە ڕەقەکەیە کە پێی دەوترێ کیسەڵ، لەکاتی جووڵەدا دەست و قاچی لە قەپاغەکە دێنێتەدەر، لەکاتی تەنگانە یان پشوودا دەچێتەوە ناوی. وەڵام (کیسەڵ) .[1]