ئیشت پێی بێ، فڕێی دەدەی
ئیشت پێی نەبێ، هەڵی دەگری
ماسیگرەکان بە تۆڕ ڕاوەماسی دەکەن، کاتێک دەچنە ناو ڕووبار و ئاوەکانەوە، تۆڕەکانیان بۆ گرتنی ماسی، فڕێدەدەنە ناو ئاوەکەوە، واتە: کاتێک ئیشیان بە ڕاوە، تۆڕەکانیان فڕێ دەدەن، کاتێک ئیشەکەیان تەواو دەبێت، تۆڕەکە کۆدەکەنەوە و بەکاری ناهێنن، وەڵام (تۆڕی ماسی گرتن) . [1]