بە هاوین پۆشتەوپەرداخ
بە زستان ڕووتوڕەجاڵ
پۆشتەوپەرداخ: بۆ کەسیکە بەکاردێت کە لە جلوبەرگدا کەمووکوورتی نەبێت، ڕووتوڕەجاڵ: بۆ کەسێکی بێبەرگی هەژار بەکاردێت. لە وەرزی هاویندا دار گەڵای پێوەیە بەڵام لە وەرزی زستاندا گەڵای دەوەرێ و دار وەک کەسی ڕووتوڕەجاڵ سەرما دەیبات. وەڵام (دار و درەخت) . [1]