برێنە ئاقر تەواوێ
سێی لە سێبەرێ
دووی لەبەر هەتاوێ
ئاقر: ئاقڵ یان هۆشمەند. واتە: بە کەسێکی هۆشمەند و ژیر بڵێن، سێی لەبەر سێبەرەو دووانی لەبەر هەتاوە. مەبەست لە کاتی نوێژکردنی کەسی موسوڵمانە، نوێژ ڕۆژی پێنج جارە، دوو جاریان لەشەودایە، سێ جاریان لە ڕۆژدایە، مەتەڵەکە شەو و ڕۆژی بە سێبەر و تاو چوواندووە. وەڵام (کاتەکانی نوێژ) .[1]