بنە دارەکە
لەسەری گۆڕەپانەکە
لەسەرویش گۆپاڵەکە
تەشی ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ و مووی بزن بەکاردێت، بنەدار: مەبەستی لە سەلکە تەشییە کە تەختە، لە مەتەڵەکەدا بە گۆڕەپان چووێنراوە، لەسەرویش گۆپاڵەکە، مەبەست لە قولاپی تەشییە کە خوری یان مووی پێوە بەند دەکرێت بۆ ڕستن. وەڵام (تەشی) . [1]