ناو: حوسێن
نازناو: ئەمینی (شێخانی)
ناوی باوک: محەممەد
ساڵی لەدایکبوون: 1939
$ژیاننامە$
مامۆستا مەلا حوسێن محەممەد ئەمینی. ناسراو به (شێخانی) کوڕی خوالێخۆشبوو مەلاشێخ محەممەدە کە به چەند پشت دەگاتەوە زانای به ناو بانگی #شنۆ#یی خوالێخۆشبوو مەلاعەلی کوڕی شێخ حاميدی ئوشنۆیی.
مەلا عەلی به (موسەننيف) ناسراوه و خاوەنی دوو کتێبی (تەسربفی مەلاعەلی، وتە ڕکببی شێخانی)یه کەلە پەرتووکە به ناوبانگەکانی زانستی سەرف و نەحوی عەڕەبین لە کوردستان و دنایای ئیسلام تا ئێستاش بەدەرس خۆێندراوە.
مامۆستا له ساڵی 1318ی هەتاوییدا(1939) له گوندی (خورشت) له ناوچەی شنۆ لە بنەماڵەیەکی ئایينی و زانا پەروەردا له دایک بووه و قورئانی پیرۆز و کتێبه سەرەتاییەکانی ئە و سەردەمەی وەکوو (گولستان، و بوستان)ی سەعدی و (پەندنامە)ی عەتتاری لە خزمەت باوکی بەڕرێزییدا خوێندووە.
مامۆستا له دوای کۆچی دوايی باوکی له ساڵی1334ی هەتاویيدا.(1955) بۆ فێر بوونی زانستە ئیسلامییەکانی ئە و سەردەمە چووەتە حوجرەی فەقێیان و له زۆربەی ناوچەکانی شنۆ. سندووس. لاجان. دەشتەبێڵ. مەرگەوەر. هیران و نازەنین و شاری #هەولێر#. خوێندوبەتی و له ساڵی 1345ی هەتاوییدا(1966)له گوندی دزەی مەرگەوەر له خزمەت زانای به ناوبانگ خوالێخۆشبوو حاحی مامۆستا مەلا محەممەدی وەڵزی ئیجازەی مەلابەتی وەرگرتووە.
بەڕێزیان ماوەی سێ سال له گوندی (نۆوی)ی مەرگەوەر و ده سال له گوندی (بێمزورتێ) له ناوچەی شنۆ مەلابەتی کردووە. پاشان له بەهاری ساڵی 1358ی هەتاویيدا(1979) هاتووەتە شاری شنۆ و لەو کاتەوە تا ساڵی 1383ی هەتاوی(2004) له مزگەوتی فارۆقی ئەعزەمی ئە و شارە به مەلایەتی و وانه وتنەوە. خزمە تی به خەڵک و ئايينی پیرۆزی ئیسلام کرووە.
له ساڵی 1383ی هەتاوییدا(2004) خانەنشین بووه و لەوکاتەوە خەریکی نووسين و توێژینەوەیە و تا ئێستا2022 چەندین مامۆستای ئایینی پەروەردە کردووە و چەندين بەرهەمی به زمانی کوردی و فارسی له بوارە جیاجیاکاندا نووسیووە. [1]