پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,033
وێنە 106,700
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,317
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
تێگەیشتن لە چەمکی ئازادی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێگەیشتن لە چەمکی ئازادی

تێگەیشتن لە چەمکی ئازادی
تێگەیشتن لە چەمکی ئازادی
نووسینی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

ژۆن لۆک (1632-1704) فەیلەسووفی ئینگلیزی، دەڵێت: (ئازادی تەواو گوزارشتە لە جووڵە لە چوارچێوەی یاسا سروشتییەکان و توانای بڕیاردانی کەسایەتی و بڕیاردان سەبارەت بە موڵکیەتی تایبەت بە بێ کۆتوبەندەکان و سنووردانان بەو شێوەیەی، کە مرۆڤ خۆی دەیەوێت، بەبێ ئەوەی پێشێلی مافی کەسانی تر بکات).
ئازادی یەکێکە لەو مافانەی، کە دەکرێت مرۆڤ هەمیشە بەدوایدا بگەڕێت، وەک ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین، بیروباوەڕ، بڕیاردان، هەڵسوکەوتکردن و مامەڵەکردن بە شێوەیەک کە پێشێلی یاسا و ڕێسا گشتییەکان و ئازادی کەسانی تر نەکات و زیانیان پێ نەگەیەنێت، ئازادی مرۆڤ لە ڕۆح و گیانیدایە، مرۆڤ بە بێ ئازادی ژیانی سنووردار دەبێت و ئیرادە و عەقڵی لێدەسێنرێت.
واتا ئازادی بەو مانایە دێت، کە هەڵسوکەوت و جووڵەکانمان ئازادانە بێت، هەر بەرهەڵستییەک و ڕێگەگرتنێک لە کار و کردارمان بە چەوساندنەوە و پێشێلکردنی مافەکانمان دادەنرێت.
ئازادی ڕادەربڕین
باروخ سپینۆزا (1632- 1677)، فەیلەسووفی هۆڵەندی دەڵێت: (ئەو یاسایانەی دەمەکان دادەخەن و قەڵەمەکان دەشکێنن، هەر خۆیان خودی خۆیانی پێ لەناو دەبەن).
مرۆڤ بە سروشتی خۆی ئارهزووی لێدوان و قسهکردن دهکات لهسهر ئهو بابهتانهی ڕاستهوخۆ پهیوهندییان به ژیانییەوە هەیە. ههڵکهوتهی مرۆڤ وایە، که هەمیشە دەیەوێت له ڕێگهی دهربڕینی بیر و بۆچوونییەوە بوونی خۆی بسهلمێنێت. ئازادی ڕادهربڕین بنەمایەکە پشتیوانی لە دەربڕینی ئازادانەی مرۆڤەکان دەکات لە ناو کۆمەڵگادا، واتا هەموو کەسێک بتوانێت بە بێ ترس و تۆقاندن، بە بێ زۆرلێکردن، بێ سزای یاسایی و چاودێریکردن ئازادانە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت، مافی ئازادیی دەربڕین لە دێرزەمانەوە بابهتێکی گرنگی زۆرێک له شارهزایان و پسپۆڕانی بواری مافهکانی مرۆڤ بووه و لە ژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا جێگیرکراوە، لە ڕۆژئاوا و لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا تا ڕادەیەکی باش ئازادییەکی ڕەها بەرجەستە و زامنکراوە، بەڵام لە زۆر لە وڵاتاندا کەموکوڕییەکان لە بواری جێبەجێکردنیدا هەیە و لە زۆر وڵاتیشدا دەسەڵات ئازادیی هاوڵاتییان پێشێلدەکات.
لە هەرێمی کوردستان و بە پێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ساڵانە لە هەڵکشاندایە. کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی پێویستی بەوە هەیە دامودەزگا میدیاییەکان و چالاکوانان و ڕەخنەگران توانای ئەوەیان هەبێت بە بێ ترس و تۆقاندن و بە بێ سانسۆر ڕوماڵی بابەتە گشتییەکان بکەن، هەروەها هاوڵاتییانیش مافی دەستکەوتنی زانیاری ڕاست و درووستیان هەبێت، هەموو تاکێکی ناو کۆمەڵ کاتێک نادادی و گەندەڵی و کەمی مووچە و خزمەتگوزاری لە ناو وڵاتەکەیدا دەبینێت مافی ئەوەی هەبێت، کە خۆپێشاندان بکات و ناڕەزای دەڕببڕێت و داوای مافەکانی خۆی بکات. بەداخەوە دەسەڵاتی باشوور ڕێگرە لە بەردەم ئازادیی ڕادەربڕیندا و سانسۆری خستۆتە سەر هەموو جووڵەکان، کاتێکیش ڕەخنەی لێدەگیرێت، کە ئەمە ڕێگرییە لە ڕای ئازاد، ڕۆڵەکانی بە سیخوڕ و تیرۆرست ناوزەند دەکات.
ئازادی بەرپرسیارێتییە
ژان پۆڵ سارتەر (1905 – 1980)، فەیلەسووفی بوونگەرایی، دەڵێت: (مرۆڤ دەبێت ئازادبێت، چونکە بە بێ ویستی خۆی فڕێدراوەتە ناو دونیاوە، بەڵام بەرپرسیارە لە هەموو کارێک، کە دەیکات).
سارتەر لەم وتەیدا پێمان دەڵێت، کە ئازادی و بەرپرسیاریەتی دوو کرداری گرێدراون پێکەوە، مرۆڤ هەرچەندە ئازاد بێت، ئەگەر بێتو لەگەڵیدا بەرپرسیار نەبێت ئەوا ئازادی بۆی دەبێت بە چەکێکی کوشندە، هەم خودی خۆی پێ لەناودەبات و هەم زیان بە چواردەوری و کۆمەڵگاش دەگەیەنێت.
هەنوکە لە ناو کۆمەڵگای باشووردا و لە ڕێگەی سۆسیال میدیاوە کۆمەڵێک لە گەنجان بە کچ و کوڕەوە دەرکەوتوون، حزبەکان بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەڵیاندەسوڕێنن، کە بە هیچ شێوەیەک لە مانای ئازادی تێنەگەیشتوون، ئازادی لە تێڕوانینی ئەوانەوە بە تەنها خۆنمایش و خۆدەرخستنە، هیچ ڕێگرییەک لە بەردەمیاندا نییە و بە بێ هیچ سانسورێک و بە شێوەیەکی یەکجار مەترسیدار خۆیان دەردەخەن و کۆمەڵگایان بەخۆیانەوە سەرقاڵ کردووە و بوونەتە هۆی تێکدانی زۆرێک لە دابونەریتی کوردەواری و کاریگەری خراپیان لە سەر گەنج و منداڵ درووستکردووە و هیچ بەرپرسیارێتییەک هەڵناگرن، وا دەزانن ئازادی ئەوەیە هەرچیت بوێت بیڵێت و بیکەیت، بە بێ ئەوەی ڕێز لە کۆمەڵگەکەت و چواردەورت بگریت و هەستی بەرامبەرت ڕابگریت، کاتێکیش ڕەخنەیان لێدەگیرێت دەڵێن ئێمە ئازادیین و چیمان بووێت دەیڵێن و دەیکەین.
لەبەرئەوەی تاکی ناو کۆمەڵگەی ئێمە لە بنچینەوە و لە ناو خێزانەکەیدا و لە پرۆسەی خوێندن و لە ناو ڕاگەیاندنەکان و دامودەزگا حکومییەکان لەگەڵ ئەم چەمکەدا پەروەدە نەکراوە و لە بنەماکانی ئازادی یان ئازادبوون تێنەگەیشتووە و هەر لە منداڵییەوە زۆر کار و ماف و ئەرک هەن، کە ڕۆژانە مرۆڤ بەرکەوتەی هەیە لەگەڵیدا لێی قەدەغەکراوە، هەر بۆیە لە گەورەبوونیشدا تێگەیشتن لەم چەمکە قوورس و ئاڵۆزە و لێی تێناگات.
ژنان بە گشتی لەگەڵ ئەم چەمکەدا زیاتر تووشی دەردەسەری دەبن، بە هۆی ئەوەی ڕەگەزی مێ هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تا گەورەبوون و پێش پرۆسەی هاوسەرگیری گەلێک شتی لێ قەدەغە دەکرێت و سەرپشک ناکرێت بە ئازادیی ڕای خۆی دەرببڕێت و کارەکانی ئەنجام بدات و هەمیشە دەبێت پیاوێک لە پشت بڕیارەکانییەوە بێت و چاودێری بکات ئیتر ئەو پیاوە باوک بێت یان برا.. هتد. جا هەر بۆیە کاتێک گەورە دەبێت ئەوەی، کە بە منداڵی ڕیگەپێدراو نەبووە بۆی وەک گرێیەک لە ناو ناخ و دەروونیدا ماوەتەوە و ئەو گرێیە لەگەڵیدا گەورە بووە، جا بە هەر شێوەیەک بێت دەیەوێت خۆی لە کۆتوبەندەکان دەرباز بکات، وا دەزانێت بەو جۆرە دەتوانێت کەسایەتی و بوونی خۆی بسەلمێنیت، هەندێ جار دۆخێک دەخولقێنیت کە دواتر دەبێتە مایەی نائارامی بۆ خودی خۆی و خانەوادەکەشی و کۆمەڵگاش بە کەسێکی ناسروشتیی دەیبینن و بە نەرێنی لێی دەڕوانن.
لە لایەکی ترەوە دەمەوێت باس لە بابەتێکی دیکە بکەم، کە ڕووبەڕووی بەشێک لە گەنجان دەبێتەوە کاتێک کە ڕوو لە هەندەران دەکەن و تێکەڵاوی واقعێکی تاڕادەیەکی زۆر ئازادتر لە واقعی ڕابردووی خۆیان دەبنەوە، وەک گووتم چونکە لە بنەرەتدا بەو چەمکە ئاشنا نەبوون و ئەو ئازادییەیان نەبینیوە، ئەوا هەر زوو دەکەونە ناو هەڵەی گەورە و نابەرپرسیارانە ئەو ئازادییە بەکاردەهێنن و خۆیان تووشی چەندین کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەکەن، هەندێکیان تووشی ماددەی هۆشبەر دەبن و زیادەڕەوی لە خواردنەوەی ماددە کحولییەکان دەکەن و پەنا بۆ چەندەها فرتوفێڵ دەبن، بەو کار و کردەوانەیان ئازاری کەس و کار و چواردەوری خۆیان دەدەن.
ئازادی بەرپرسیارێتییەکی زۆر قورسە بە تایبەتی لەم سەردەمەدا و بەهۆی بەکارهێنانەکانی زۆری سوسیال میدیاوە، هەموو کەسێک ناتوانێت دەرهەقی بێت، ئەگەر بێتو بە هۆشیارییەوە لەگەڵیدا مامەڵە نەکەیت ئەوا دەتخاتە ناو داو و تەڵەی خۆیەوە، خۆ ئەگەر بتوانیت لەگەڵیدا بە بەرپرسیاریەتییەکی تەندروستەوە مامەڵە بکەیت، ئەوا دەتوانیت ڕۆڵی کاریگەرت هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاکەت و ببیت بە جێگای شانازی بۆ گەل و نیشتیمانت.[1]
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 25-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,033
وێنە 106,700
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,317
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!