توڕەبە
دەق/ نزار قەبانی
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
چۆن دەتەوێت توڕەبە..
چۆن دەتەوێت هەستەکانم بریندار بکە
ئاوێنەکان و ئینجانەی گوڵەکان بشکێنە
بە خۆشەویستی ژنێکی تر هەڕەشەم لێبکە..
هەرچی تۆ دەیکەیت یەک شتە..
هەرچی تۆ دەیڵێت یەک شتە..
ئەی خۆشەویستەکەم
تۆ هەر وەک منداڵ وایت
خۆشماندەوین..
هەرچەندە خراپەشیان بۆمان هەبووبێت..
تۆڕەبە
تۆ بەڕاستی جوانیت، کاتێ بەتین توڕە دەبیت
توڕەبە
ئەگەر شەپۆلەکان نەبوایە
دەریاکان دروست نەدەبوون..
تۆ گەردەلول بە..تۆ باران بە..
دڵم هەمیشە لێبوردەیە
توڕەبە
بە بەرەنگاربوونەوە وەڵام نادەمەوە
تۆ منداڵیکی هاروهاجی..
پڕیت لە خۆبایبوون
ئاخر چۆن باڵندەکان تۆڵە
لە بێچۆکانیان دەکەنەوە؟
بڕۆ..
ئەگەر هاتوو ڕۆژێک لە من بێزاربوویت..
چارەنوس و من تاوانبار بکە..
ئەوا من ئەو کەسەم..
بەسمە فرمێسک و دڵتەنگیم..
بێدەنگی لە خۆبایبوونە
دڵتەنگی لە خۆبایبوونە
بڕۆ..
ئەگەر مانەوەت ماندووت دەکات
زەوی بۆن و بەرامی ژنی تێدایە ..
چاو سەوز و چاو ڕەش..
هەر کاتێک ویستت بمبینیت
یان هەر کاتێک وەک منداڵ پێویستیت بە سۆزم بوو..
ئەوا کەی ویستت بگەرێوە بۆ ناو دڵم..
تۆ لە ناو ژیانمدا، وەک هەوایت..
تۆ لای من..زەوی و ئاسمانیت..
توڕەبە هەرچۆن دەتەوێت
بڕۆ هەر کات دەتەوێت
بڕۆ.. هەر کات خۆت دەتەوێت
هەر دەبێ ڕۆژێک بێت کە بگەرێیتەوە
ئەوکات زانیوتە وەفا چییە..[1]