داسولکێ ئاسنۆکە
لە شەپکی دارۆکە
پاشگری (ولکێ، ۆکە) دوو پاشگرن، بۆ بچووک کردنەوەی ناو لە زمانی کوردیدا بەکاردێن، داسولکێ: واتە: داسی بچووک هەروەها ئاسنۆکە مەبەستی لە قولاپی تەشییە کە بە داس چووێنراوە، شەپکی دارۆکە، مەبەستی لە سەلکە تەشییە کە قولاپی پێوە بەندکراوە، بەکاردێت بۆ کاری ڕستن. وەڵام (تەشی) . [1]