داسولکێ خاران
کەوتە پشت ماران
خار: زەوی زۆر سەخت (فەرهەنگی خاڵ) داسولکێ: ناوی بچووک کراوەیە بۆ داس (داس: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ دروێنەی دانەوێڵە بەکاردێت) داسولکێ خاران، واتە: ئەو سنگەی کە ڕەشماڵی پێدادەکوتن لە ناوچەی شاخاویدا، کەوتە پشت ماران، واتە: کاتێک کە ڕەشماڵ کۆدەکرێتەوە، سنگەگان لە زەوی ڕەق دەردێن و تا هەوارێکی تر بەکارنایەن، وەڵام (سنگی ڕەشماڵ داکوتین) . [1]