دەسکی دارە
ملی خوارە
دەمی هارە
مەبەست لە داسە (داس ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ دروێنە بەکاردێت) ، دەسکی دارە، واتە: داس دەسکەکەی لە دار درووستدەکرێت، ملی خوارە، واتە: ملی داس کەوانەیی و چەماوەیە، دەمی هارە، واتە: دەمی داس تیژە، بۆ ئەوەی لاسکی دانەوێڵەی پێبدورێ. وەڵام (داس) . [1]