سوارێمە سوارۆکە
لەسەر ماینێ دارۆکە
دەکاتن غارغارۆکە
سوارۆکە: ناوی بچووک کراوەیە، بۆ منداڵێکی بچووکی سوار بەکاردێت، سوارێمە سوارۆکە، مەبەست لە منداڵی ناو بێشکەیە، لەسەر مایینی دارۆکە، مەبەست لە بێشکەیە، دەکاتن غارغارۆکە، واتە: منداڵی ناو بێشکە لەکاتی لینگەفرتێدا. وەڵام (منداڵی ناو لانکە یان بێشکە) .[1]