سەری چیایە
بنی گیایە
ئەوە چییە؟ چرایە.
چیا لە ئاستی ڕووی زەوییەوە بەرزە، لە مەتەڵەکەدا بە بلووری چرا چووێنراوە، بنی گیایە، لە لەوەڕگەدا گیان بۆ خۆراکی ئاژەڵ بەکاردێت، مەبەست لە نەوتی ناو چرایە کە بۆ سووتان بەکاردێت، ئەوە چییە چرایە، وەڵامی مەتەڵەکە لەناو خۆیدایە. وەڵام (چرا) .[1]