سەری بۆ تۆ، بنی بۆ کەرێ.
لە کوردەواردا ساڵانە جوتیاران لە کێڵگەکانیاندا دانەوێڵە (دەغڵ) دەڕوێنن، کاتێک پێدەگات بە داس یان ماڵەغان دەیدروونەوە، دانەوێڵەی بۆ خۆیان جیادەکەنەوە و پووش و پاوەنەکەی واتە بنەکەی وەک ئالیک دەدەنە ماڵات، سەری بۆتە، واتە: دانەوێڵەی دەغل بۆ مرۆڤ، بنی بۆ کەر، مەبەستی لە پووش و پاوەنە. وەڵام (دەغڵ) . [1]